جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران به فه‌رمی پێشوازی له سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریا کرد.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: ئێسحاق جه‌هانگیری به‌یانی ئه‌مڕۆ (سێ شه‌مه) له کۆشکی سه‌عداوای تاران به فه‌رمی له عیماد خه‌میس، سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریا پێشوازی کرد.
له ڕێوڕه‌سمی فه‌رمی پێشوازی کردن له جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران له سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریا، سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و سووریا خوێندرا و سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریا له لایه‌ن جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێرانه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا.
بڕیار وایه تاکوو چه‌ند کاتژمێری دیکه جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران دیدارێکی فه‌رمی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریا ئه‌نجام بدات و گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که به وردی بخرێته به‌ر باس و گفتوگۆ.
١٧ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١١:٠٧
News ID: 805487
جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران به فه‌رمی پێشوازی له سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریا کرد.